ئەفسەرێکی پێشووی ئەمریکا : بەداخەوە زۆربەی سەربازانی ئۆکراینی ساڵی نوێیان نابێت

پەیامی کورد   ... ئەفسەرێکی پێشووی ئەمریکا : بەداخەوە زۆربەی سەربازانی ئۆکراینی ساڵی نوێیان نابێت

ئەفسەرێکی پێشووی ئەمریکی هەواڵی لە قوربانیانی بەرفراوانی هێزەکانی ئۆکراینی لە بەرەبەری هاتنی ساڵی نوێ ڕاگەیاند .

ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری ناوخۆی ئۆکراین ، ئانتۆن گراشچێنکۆ لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە سەدان هەزار ئۆکراینی کریسمەس و ساڵی نوێ لە جێبهەکانی شەڕدا جەژن دەگرن و داوایان لێکراوە تاکوو سڵاوێکی گەرمیان پێ بگەێنن .

ڕیتر سکات ڕیتر ، ئەفسەری هەواڵگری پێشووی هێزە چەکدارەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لە ووڵامدانەوە بەو لە هەژماری کۆمەڵایەتی ئیکس " تویتەر " نووسی " بە داخەوە زۆربەی ئەوان ساڵی نوێیان نابێت .

سکات ڕیتر لە لایەکی دیکەوە لە ووتووێژێک لە کەناڵی یووتیووب Gegenpol ووتی : ئێمە ئێستا لێرەین ، هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بەرەوڕووی شکستێکی ستراتیژیکی بوونەتەوە و وە دەستپێشخەرییەکە گەیشتووەتە ڕووسیا".

بە ووتەی ئەم نیزامییە پێشووە ، کییف نەیتوانی دەستی بە هیچ سەرکەوتنێکی بەرچاو بگات . لە هەما کاتدا زیاتر لە ١٠٠ میلیارد دۆلار کە لە هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی وەریگرتووە خەرج کراوە .

ڕیتر لە کۆتایی دا ووتی : " ئۆکراین لە ئێستادا هیچ سەرچاوەیەکی نییە ، چەک و تەقەمەنی و هێزەکانی ئەوان بەرەو تەواو بوون دەڕوات ، هەر بۆیە ناچارن بڕۆنە حاڵەتی بەرگرییەوە ، بەڵام تەنانەت کەل و پەلی پێویست یان بۆ ئەم کارەش نییە .


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە