ئەلجەزیرە : ئێران ووڵامی پێشنیارەکانی ئەورووپای هەناردە کرد

پەیامی کورد   ...  ئەلجەزیرە : ئێران ووڵامی پێشنیارەکانی ئەورووپای هەناردە کرد

ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی ئێرانی ڕایگەیاند کە تاران ووڵامەکەی بەرامبەر پێشنیارەکانی ئەورووپا سەبارەت بە ووتووێژەکانی هەڵچنینی گەمارۆوەکان هەناردە کردووە .

لە هەمان حاڵدا هەندێک سەرچاوەش پەیامێکیان تایبەت بۆ " جۆزێپ بۆرڵ " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە وەرگرتنی ووڵامەکەی ئێران بڵاو کردەوە کە ڕاستی ئەمە تاکوو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە .

لە لایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری شاندی ووتووێژکاری ئێران لە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا بە ئەلجەزیرەی ووت : لە ئەگەری ڕێکەوتن سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی مەودایەکمان نییە .

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەلجەزیرە ، ڕاوێژکاری شاندی ووتووێژکاری ئێران ووتی : دەرفەتی دەستڕاگەیشتن بە ڕێکەوتن زۆر بەرزە .


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە