ئەلقاعیدە هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد      ...     ئەلقاعیدە هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات .

میدیاکانی ڕۆژئاوایی هەواڵیان دا کە " ئەلقاعیدە " هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات بە شەڕ لە هەموو جیبهەکان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک دوو کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوی تێرۆریستی " ئەلقاعیدە " لە ڕێگای نێوەندگیرییەکانەوە بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی CNN هەواڵی داوە کە ئەم ڕێکخراوە ، هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات بۆ شەڕ لە هەموو مەیدانەکان دا .

دەوترێ کە بەرپرسانی ئەلقاعیدە لە زاری ئەم کەناڵ ەوە ، هەڕەشەی بەردەوامیدان بە شەڕی لە دژی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە هەموو جیبهەکانی دیکەدان تا کاتێک کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە شێوەی تەواو لە جیهانی ئیسلام دەربچێت .

بە ووتەی ئەوان ، تاڵیبان لە پاکستان و ئەفغانستان و ئەلقاعیدە هێشتا لە پەیوەندی " ئەخەوات ئیسلامی " لە پەیوەندیدان . ئەوان هەروەها لەو باوەڕادان کە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان شکستیان خواردووە .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە