ئەلێکسی ناڤالنی دژبەرە بەناوبانگەکەی ڕووسیا مان لە خواردن دەگرێت
پەیامی کوورد ... ئەلێکسی ناڤالنی دژبەرە بەناوبانگەکەی ڕووسیا مان لە خواردن دەگرێت .
ئەلێکسی ناڤالنی، دژبەرە تووندوتۆڵەکەی حکوومەتی ڕووسیا، لە ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی گۆشارهێنان بۆ بەڕێوبەرایەتی بەندیخانە و بۆ بەدەستهێنان و بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پزیشکی، مانی لە خواردن گرت.
ناڤالنی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند که پشت و لاقەکانی ئازاریان هەیە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە
به ووتەی ناڤالنی، فەرمانبەرانی بەندیخانە بە درێژایی شەو هەر کاتژمێر جارێک هەڵی دەستێننەوە و بۆی نییە بحەسێتەوە.
هەروەها ناڤالنی نامەیەکی تووندی لە سۆشیاڵ میدیا لە دژی بەرپرسی بەندیخانەکە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بەڕێوبەری زیندان هیچ ووڵامی داواکارییەکەی بۆ چارەسەرکردنی پزیشکییەکەی نەداوەتەوە و بە ئەنقەست لە بەرامبەر تەندرووستی ئەودا کەمتەرخەمی دەنوێنن.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە