ئەمباپێ گواسترایەوە بۆ یانەی ڕێئال مەدرید
پەیامی کورد ... ئەمباپێ گواسترایەوە بۆ یانەی ڕێئال مەدرید
باس لەوە کرا کە یەکێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی فەرەنسی کیلیان ئەمباپێ بڕیاری داوە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەجێبهێڵێت و ساڵی داهاتوو بچێتە یانەی ڕێئال مەدریدی ئیسپانی.
ئەم ئارگیومێنتە کە پێشتر چەند جارێک هاتۆتە ئاراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی ESPNی ئیسپانی و ڕۆژنامەی Le Parrisienی فەڕەنسییەوە کراوە.
هەردوو ڕۆژنامەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمباپێ پێشنیاری ساڵانەی پاریس سانجێرمان بە بڕی ٧٢ میلیۆن یۆرۆ ڕەتکردووەتەوە و دوا بڕیاری گواستنەوەی بۆ ڕێئاڵ مەدرید داوە.
وەک دەزانرێت گرێبەستی نێوان کیلیان ئەمباپێی یاریزانی بەناوبانگی فەڕەنسی و پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزە واتە هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
ماوەیەک لەمەوبەر، بەو پێیەی ئەمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ نەکردەوە، پاریس سانجێرمان لە یەدەگدا هێشتەوە و بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان خستیە تیپی دووەم.
ڕۆژنامەی ئێس پی ئێن پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمدا بڵاویکردەوە کە ڕێئاڵ مەدرید گرێبەستێکی پێشکەش بە ئەمباپێ کردووە و مباپێش بڕیارەکەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕادەگەێنێت.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە