ئەمریكا بۆ جارێكی دیكە پێگەی تیرۆریستانی حووسییەكانی  سەر بە ئێرانی لە یەمەن بۆردوومان كردەوە

پەیامی کورد   ...  ئەمریكا بۆ جارێكی دیكە پێگەی تیرۆریستانی حووسییەكانی سەر بە ئێرانی لە یەمەن بۆردوومان كردەوە

ئەمریکا جارێکی دیکە پێگەکانی حووسییەکانی لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان كردەوە. سەنتكامیش دەڵێت، هێرشەکە بە مووشەکی تۆماهۆک كراوە. 

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکام) بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ شەممە، ١٢ی جانیوەری بە مووشەکی تۆماهۆک هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی حووسییەکان لەنێو خاکی یەمەن کە سیستەمی راداری تێدابووە و، وێرانیان کردووە.

سەنتکام ئاماژەی بەوەش داوە، حووسییەکان کە گرووپێکی سەر بە ئێرانن ٣٨ جار بەبەکارهێنانی مووشک و درۆن هێرشیان كردووەتە سەر کەشتیییە بازرگانییەکانیان لە دەریای سوور.

هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە ، هێرشی ئەم جارەی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بووە و، بەبەراورد بە هێرشەکانی ١٢ی مانگی زایینی، کەمتر بووە.


ئەم بابەتە 12020 جار خوێندراوەتەوە