ئەمریكا ژێردەریاییەكی ئەتۆمی ڕەوانەی كۆریای باشوور دەكات

پەیامی کورد   ...  ئەمریكا ژێردەریاییەكی ئەتۆمی ڕەوانەی كۆریای باشوور دەكات

ئەمڕۆ هەینی كەشتی ژێردەریایی یوو ئێس ئێس میشیگانی ئەمریكی كە بە ووزەی ئەتۆم كار دەكات گەیشتە شاری بوسانی كەناراوی كۆریای باشوور، ئەوەش وەك دڵنیاییدانێكە لەوەی واشینتۆن ووڵامی بۆ هەڕەشەكانی كۆریای باكوور دەبێت.
سوپای كۆریای باشوور رایگەیاند، گەیشتنی ئەو كەشتییە ئەتۆمییەی ئەمریكا بۆ كەنارئاوەكانی كۆریای باشوور بۆ یەكەم جارە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا.
دەشڵێت: واشینتۆن پابەندە بە بەرگری لە كۆریای باشوور بە تەواوی توانا ئەتۆمییەكانیەوە.
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە چوونی ئەو ژێردەریاییە بۆ كۆریای باشوور ئاماژەیە بە زیادبوونی تواناكانی شەڕ و بەرگری هاوبەش لەبەرامبەر هەڕەشەكانی كۆریای باكووردا.
ئەو ژێردەریاییە كێشەكەی ١٨ هەزار تۆنە و درێژییەكەی ١٧٠ مەترە و ١٥٠ مووشەكی كرۆزی لەجۆری تۆماهۆك هەڵگرتووە كە مەودای ٢٥٠٠ كیلۆمەتر دەبڕێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە