ئەمریکا ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردی ئەم پارچەیە دەگەێنێتە ئاستێکی باڵا وەک هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد ... ئەمریکا ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردی ئەم پارچەیە دەگەێنێتە ئاستێکی باڵا وەک هەرێمی کوردستان
بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئهمریكا ئاشكرای دەکات ، ووڵاتهكهى بە نیازە ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەرزبکاتەوە، بەڕادەیەک بگاتە ئاستی پەیوەندییەکانی واشینتۆن لەگەڵ ههرێمى كوردستان.
سیمۆن لیدین جێگری وەزیری بەرگری ئهمریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی "نۆرس پرێس" وتوویەتی:"لە وەزارەتی بەرگری ئهمریكا پاڵپشتییەکی زۆر گەورە هەیە بۆئەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی ئهمریكا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرز بکرێتەوە، بەشێوەیەک خواستی ئەوە هەیە ئاستی ئەو پەیوەندیانە بگاتە ئاستی پەیوەندییەکانی ئهمریكا بەههرێمى کوردستانهوه".
ئەو بەرپرسەی پێشووی پێنتاگۆن هەروەک ئهوهشى باسكردوه، "ژمارەیەکی زۆر لەکەسانی کاریگەرو بەهێز لەناو پێنتاگۆن پاڵپشتی لەبەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی واشینتۆن و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەن".
بە ووتەی لیدیدن، "بەشێک لەوانەی لەوەزارەتی دەرەوەی ئهمریكا کاردەکەن نایانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەری بکاتەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئانکارا، بەڵام ئێستا لەناو دەستەبژێری ئهمریكا پێزانینێکی زۆر بۆ خەبات و قوربانیدانی هێزەکانی سووریای دیموکرات درووست بووە، بۆیە لەبەرژەوەندی ئهمریكا یە کە پەیوەندی بەردەوامو دوورمەودای لەگەڵ کوردانی سووریادا هەبێت".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە