ئەمریکا : ئۆکراین ئامادەی ووتووێژە ، چاوەڕوانی ڕووسیاین
پەیامی کورد ... ئەمریکا : ئۆکراین ئامادەی ووتووێژە ، چاوەڕوانی ڕووسیاین
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : واشینتۆن لە کییف بیستوویەتی کە بۆ ووتووێژ بە نییەت باشییەوە لەگەڵ ڕووسیا ئامادەیە .
مۆسکۆ دەبێ نە تەنیا لە قسەکردندا ، بەڵکوو لە جێبەجێ کردنیش نیشان بدات کە ئامادەی ووتووێژە .
بە داخەوە ڕووسیا جار و بار ئامادەیی خۆی بۆ ووتووێژ ڕادەگەێنێت و هاوکات هێرشەکانی لە دژی ئۆکراین زیاتر دەکات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە