ئەمریکا : ئێمە بەدوای پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەگەڕێین بۆ ئەوەی جەخت لەسەر دژایەتی پەرەسەندنی گرژییەکان بکەینەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : ئێمە بەدوای پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەگەڕێین بۆ ئەوەی جەخت لەسەر دژایەتی پەرەسەندنی گرژییەکان بکەینەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ووڵاتەکەی هەنگاوی ناوە بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی جەخت لەوە بکاتەوە کە هەوڵ نادات ململانێ یەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕی ئیسرائیل و حەماس پەرە پێ بدات.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاند : بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرژییانەی کە بەهۆی بەردەوامی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس ەوە درووست بووە، هەنگاوی زیادترمان ناوە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق و لوبنان و هاوبەشە ناوچەیی یەکانمان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : بە نیازین ڕوونی بکەینەوە کە کردەوە سەربازییەکانمان ئاماژە نییە بۆ گۆڕانکاری لە ڕوانگەی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و هیچ نیازێکمان نییە ململانێکان لە ناوچەکەدا پەرە پێبدەین.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە