ئەمریکا ئەرتەشی ئۆکراین بۆ ئەنجامدانی هێرشگەلی ئاڵۆزی و جۆراوجۆر ڕاهێنان دەکات

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا ئەرتەشی ئۆکراین بۆ ئەنجامدانی هێرشگەلی ئاڵۆزی و جۆراوجۆر ڕاهێنان دەکات

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی : وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " لە حاڵی بەدواداچوونی پەرەپێدانی بەرنامەی ڕاهێنانی هێزەکانی ئۆکراینی یە کە سەدان یا خود هەزاران سەرباز لە خۆ دەگرێت و ئەم هێزانە بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی " هێرشگەلی ئاڵۆز و جۆراوجۆر ڕاهێنان دەبینن .

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ئەم هێزانەی ئۆکراین لە بنکەیەک لە ئاڵمانیا ڕاهێنانیان پێ دەکرێت و تێچووی ئەوانیش لە هاوکاریگەلی سەربازی واشینتۆن بۆ ئۆکراین دەستەبەر دەکرێت .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە