ئەمریکا : ئەوەیکە لە ئێران ڕوو دەدا ئێمەی تووشی سەرسووڕمان کردووە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : ئەوەیکە لە ئێران ڕوو دەدا ئێمەی تووشی سەرسووڕمان کردووە
سەرۆککۆماری ئەمریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی لە شۆرشی سەرانسەری خەڵکی ئێران، ووتی: "ئەو شۆڕشەی کە لە ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی سەری هەڵداوە، ئێمەی تووشی سەرسووڕمان کردووە".
جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لەسەر سەرهەڵدانی شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران پشتیوانی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سەرهەڵدانە کپ ناکڕێ تا دەستەبەرکردنی مافی گەلانی ئێران.
بایدن ووتی: سەیری دۆخەکە دەکەم ئێرانێکی ئازاد دەبینم و خەڵکی ئێران دڵنیا دەکەمەوە کە ئێمە بەڕاستی لەگەڵ هاووڵاتییان و ژنانی بوێری ئێران داین و تا کۆتایی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێمە پشتی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران بەردنادەین.
بایدن لە درێژەدا ووتیشی: گەلانی ئێران خەریکن بۆ مافە سەرەتاییەکانی خۆیان خۆپیشاندان دەکەن و ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، ژنان و پیاوانیش مافی ئازادیی ڕادەربڕین و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیان هەیە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئەو مافانەی پیشێل کردووە و ئەو شۆڕشەی کە لە ئێران سەری هەڵداوە تەواوی جیهان پشتیوانی لێ دەکا و لە کۆتاییدا ئامانجەکانی خۆی دەپێکێ، ڕێژیمی ئێران ناتوانێ ئەو سەرهەڵدانە سەرکوت بکا، لەبەر ئەوەی خەڵک داوای مافی سەرەتایی خۆی دەکات .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە