ئەمریکا ئەو شتەی کە لە گیرفانی گەلی ئێرانی بردوو بیگەڕێنێتەوە

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا ئەو شتەی کە لە گیرفانی گەلی ئێرانی بردوو بیگەڕێنێتەوە

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ئامادەبوونی موورا لە ئێران نیشاندەری ئەوەی کە ئێران گفتووگۆوەکانی لە ڕێگای دیپلۆماسی یەوە گرینگی پێداوە .

ئەمریکا بڕیار نییە دیارییەک بە ئێران بدات ، مافێکی لە نەتەوەی ئێران خراپ کردووە و لە گیرفانی ئەم گەلە شتانێکی بردووە کە دەبێ بیگەڕێنێتەوە .

ئەگەر هەر ئەمڕۆ ئەمریکا ئەو شتەی کە لە گیرفانی گەلی ئێران ی بردووە بیگەڕێنێتەوە ، لە دوای گەڕانەوەی موورا لە ڤییەننا ڕێکەوتننامەیەک واژوو دەکەین .

ئەو هەروەها ووتی چاوەڕوانی هیچ لایەنێکی سێهەم نین بۆ ئازاد کردنی سەرچاوەکانی خۆمان .

خەتیب زادە لە دانیشتنێکی میدیایی دا هەروەها ووتی : لایەنەکانی سێهەم لەوانەش ئەمریکا نیازیان هەبوو لەم بوارەدا شەڕی دەروونی درووست بکەن و هەموو شتێک بە ڕێکەوتنەکە دەبەستنەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە