ئەمریکا ئەو کەسانە بە بەرپرسى تووندوتیژییەکان دەزانێت کە دەستیان لە بێدەنگ کردنى ڕاپەڕیوانى ئێران هەیە
پەیامی کورد ... ئەمریکا ئەو کەسانە بە بەرپرسى تووندوتیژییەکان دەزانێت کە دەستیان لە بێدەنگ کردنى ڕاپەڕیوانى ئێران هەیە
جیک سالیڤان، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپیى، لە تویتێکدا نووسى: دونیا چاودێرى ڕووداوەکانى ئێرانە. لەم ڕۆژانەىى کۆتایی، خۆپێشاندەرە بێتاوانەکان، کە شنێکى لاویشیان تێدا بوو، کرانە ئامانج و کوژران سەرۆککۆمارى ئێرانیش خۆپێشاندەران بە مێش دەشووبهێنێت.
ئەم خۆپێشاندەرانە کە هاووڵاتیانى ئێرانن، لە ژێر ڕابەرایەتى ژنان و کچان، خوازیارى کەرامەت و مافە سەرەتاییەکانى خۆیانن. ئەمریکا هەموو ئەو کەسانە بە بەرپرسى تووندوتیژییەکان دەزانێت کە دەستیان هەیە لە سەرکوتى خەڵکى ڕاپەڕیو
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە