ئەمریکا باری نائاسایی لە بەرامبەر ئێرانی نوێ کردەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا باری نائاسایی لە بەرامبەر ئێرانی نوێ کردەوە
جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە نامەیەکدا بە سەرۆکانی پەرلەمانی نوێنەران و مەجلیسی سێنای ئەمریکا باری نائاسایی لە بەرامبەر ئێرانی نوێ کردەوە
هەر لەمبارەیەوە بایدن بە شێوەیەکی ناڕۆن کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕێکەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان ڕاگەیاند
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووڵامدانەوەی بە پرسیاری یەکێک لە ڕۆژنامەوانان سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئێران و عەرەبستانی سەعوودی ووتی : پەیوەندی باشتر لە نێوان ئیسرائیل و دراوسێیەکانی بۆ هەمووان باشترە ،
هەندێک لە ڕۆژنامەوانانی کۆشکی سپی ووتوویانە بایدن لەوانەیە بە تەواوی پرسیارەکەی ڕۆژنامەوانەکەی نەبیستووە
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە