ئەمریکا : باشترین گرووپێ کە ڕاهێنانمان پێ کردوون شەڕڤانانی HSD ن کە بڕبڕەی پشتی ئەو شەڕانە بوون كە لە سووریا دژی داعش ئەنجام دراون

پەیامی کورد      ...   ئەمریکا : باشترین گرووپێ کە ڕاهێنانمان پێ کردوون شەڕڤانانی HSD ن کە بڕبڕەی پشتی ئەو شەڕانە بوون كە لە سووریا دژی داعش ئەنجام دراون

جێگری نێردراوی پێشووی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ڕایگەیاند : شەڕڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات بڕبڕەی پشتی ئەو شەڕانە  بوون كە لە سووریا دژی داعش كردوویانە و ئەو هێزەش بە باشترین گرووپ ناودەبات كە لە چەند دەیەی رابردوودا راهێنانیان پێكردبن.
ویلیام روباك، جێگری نێردراوی پێشووی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لەوەكردووە، "كوردەكان لەگەڵ عەرەبەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا خۆیان رێكخست و هێزەكانی سووریای دیموكراتیک  HSD یان دامەزراند و ئەوەش ئەو هێزە بوو كە لە شەڕی دژ بە داعشدا هاوپەیمانان پشتیان پێبەست.
ووتیشی، ئەو هێزە بۆ تێكشكاندنی داعش زۆر گرینگ بوو. HSD هێزێك بوو كە كورد و عەرەب یشی تێدابوو، بەڵام بەدڵنیاییەوە ژمارەیەك لە بەرپرسە گرینگەكانی كورد بوون.
 روباك باسی لەوەشكردووە، شەڕڤانان لە رووبەڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا بوێر بوون و "ئامادەی قوربانیدان بوون. لە بواری سەربازیشەوە خاوەن دیسیپلین بوون. ئەوان شەڕێكی باشیان كرد.
هاوكات لە زاری بەرپرسانی ئەو هێزە تایبەتەی ئەمریكا كە لە سووریا بوون، ووتوویەتی،  كە شەڕڤانان باشترین گرووپ بوون كە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا ئەمریكا راهێنانی پێكردوون و پڕ چەكی كردوون.
جەختیشی كردوەتەوە، كە لە ئۆپراسیۆنەكانی هاوپەیمان لە دژی داعش لە سووریا شەڕڤانان بڕبڕەی پشتی شەڕەكە بوون.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە