ئەمریکا : بایدن هیچ پەیامێکی بۆ ئێران نەناردووە " پەیماننامەی شەورای حۆکام پەیامێک بۆ ئێران بوو "
پەیامی کورد ... ئەمریکا : بایدن هیچ پەیامێکی بۆ ئێران نەناردووە " پەیماننامەی شەورای حۆکام پەیامێک بۆ ئێران بوو "
نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی تا ئاستێکی " زۆر مەترسیدار " پەرەپێداوە و کاتی دەرچوونی ئەتۆمی ئەو کە لە کاتی جێبەجی بوونی بەرجام " نزیکەی ١٢ مانگ " بوو لە ئێستادا بۆ " چەند هەفتە یا خود کەمتر " گەیشتووە .
ناردنی پەیامی نهێنی و شاراوە بۆ ئێران ڕەت دەکەینەوە . من لەوەی کە پەیامێکی لەم شێوەیە نێردابێت ئاگاداریم نییە ، کەسێک یش لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی نازانێت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە