ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نیزامی نوێ لە ناوچەی " العیبربیە " دادەمەزرێنێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نیزامی نوێ لە ناوچەی " العیبربیە " دادەمەزرێنێت .
سەرچاوەگەلی خۆجەیی لە پارێزگای حەسەکە هەواڵە دەدەن ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نیزامی نوێ لە ناوچەی " العیبربیە " لە نزیکی سنوورەکانی عێراق دادەمەزرێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەل و پەلی لۆجیستیکی و نیزامی ش ڕاگواستراون بۆ ئەم بنکەیە و بە ووتەی سەرچاوەگەلی خۆجەیی ١٠ بارهەڵگری ئەمریکی چوونەتە ناو شاری " المالکیە " لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە وە تاکوو سەربازانی ئەمریکی بۆ ئەم ناوچەیە " العیبربیە " ڕابگوێزن .
هەروەها ڕاگەێندراوە هە ئەمریکییەکان هەوڵی ئەوەشیان داوە تاکوو ڕێگاکان لە نزیکی بنکەکانی خۆیانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا قیرتاو و ئاسفاڵت کردووە تاکوو ئامادەبوونی خۆیان لەو ناوچەیە سەقامگیر و جێگیر بکەن و
هەروەها بە ووتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بۆ بە تاڵان بردنی نەوتی ئەو ناوچەیەو بەرهەما کشت و کاڵییەکانیەتی کە بە تانکەر و بارهەڵگری گەورە لە سووریاوە بەتاڵان دەبردرێن .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە