ئەمریکا بڕیاری زیاتر کردنی هاوکارییەکانی ووڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ئەمریکا بڕیاری زیاتر کردنی هاوکارییەکانی ووڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە ڕاگەیاند
به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ ژەنه‌ڕاڵ پره‌نسیپه، جێگری نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان له به‌غدا و به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبوه‌وه و له‌دیدارێكدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، هاوكات پرسی مه‌ترسی و جمووجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به‌بڕیاری به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و فراوانكردنی پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی ناوچه‌كه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ی گێڕاوه له‌تێكشاندنی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بازنه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كان پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یه بۆ تێكشكاندنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه، بۆ ئه‌مه‌ش كارده‌كه‌ین له‌پێناو چاره‌سه‌ی كێشه‌كان و پێكه‌وه كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.
راشیگه‌یاند، هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە