ئەمریکا بڕیارێکی زۆر گرینگ سەبارەت بە ڕۆژئاواى كوردستان دەردەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا بڕیارێکی زۆر گرینگ سەبارەت بە ڕۆژئاواى كوردستان دەردەکات
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای دهكات، بەنیازن بەبێ ڕهچاوكردنى سزاکان ڕێگە بەوەبەرهێنانە بیانییەکان بدهن لە ڕۆژئاواى كوردستان، جهختیش دهكاتهوه، "ئامانج لەم هەنگاوە یارمەتیدانی ناوچەکەیە کە پێشتر لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا بووە".
ڤیکتۆریا نۆلاند یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی جیهانی دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعشدا لە مەراکێش وتی:"واشینتۆن مووڵەتێکی گشتی دەردەکات و کۆمپانیاکان لەسزاو کۆتووبەندەکانی ئەمریکا ئازاد دەکات".
نۆلاند جهخت دهكاتهوه، "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەمریکا بەنیازە مووڵەتێکی گشتی دەربکات بۆ ئاسانکردنی کارەکانی چالاکییە وەبەرهێنانە ئابوورییە تایبەتەکان، لەو ناوچانەدا کە لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سووریادا نین و لەدەست داعش ئازادکراون".
هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕابەرایەتی کوردانی سووریا بەیارمەتی ئەمریکا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ڕۆژئاواى كوردستان دژی داعش شەڕی کردو ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵ کردووە. حکوومەتی سووریاش دەڵێت:"ئەو ناوچانە دەبێت بگەڕێندرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەند".
ڕۆژئاواى كوردستان کە سنووری بەعێراق و تورکیا وەیە، هەندێک لەنەوتی یەدەگی سووریای تێدایەو خاکێکی کشتوکاڵی هەیەو ڕووباری فوڕات یشی پیادا دەڕوات.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاش کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت ناوچەیەکی باکووری سوریایان لەژێر دەستدایە کە پێشتر داعش کۆنتڕۆڵی کردبوو.
پێشتر ئەمریکا سزای تووندی سەپاندووە بەسەر سوریادا بەهۆی ڕۆڵی حکوومەتی سوریاوە لەشەڕی ناوخۆی ئەو ووڵاتەدا، بەڵام پشتیوانی دارایی لەو چالاکییانە کردووە کە "دەبنە هۆی سەقامگیرکردنی" ئەو ناوچانەی کە هاوپەیمانەکانی لەژێر دەستی داعشدا دەریانهێناون.
نولاند جهخت دهكاتهوه، "ساڵی ڕابردوو ئەمریکا ٤٥ ملیۆن دۆلاری لەو ناوچانەدا خەرجکردووە، بۆیه ئەمریکا دەیەوێت لەمساڵدا ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ سەقامگیرکردنی ڕۆژئاواى كوردستان تەرخان بکات، ئەمریکا هەوڵی بەدەستهێنانی بڕێکی هاوشێوە دەدات بۆ عێراقیش".
ئهوهشى ووت:"وەبەرهێنان لەو ناوچانەدا کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون پێویستە، ئەوەش لەپێناو ئەوەدا کە ڕێگە نەدرێت داعش دووبارە سەرهەڵبداتەوە".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە