ئەمریکا بۆ ئیسرائیل : پێش بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەگرین
پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆ ئیسرائیل : پێش بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەگرین
کریستی نۆم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە سەردانەکەی ئەم دوایی یەی بۆ ئیسرائیل و دیدار لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە، جەختی لە پابەندبوونی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕێگریکردن لە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی كردەوە.
نۆم هەروەها ڕایگەیاند كە گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەیان لەگەڵ ناتانیاهوو سەبارەت بە ئیرادەی هاوبەشی هەردوو ووڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و بەهێزکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردووە.
ئەو سەردانەکەی بە "مانادار و هەژێنەر" وەسف كرد و زیادی کرد: "ئەم کۆبوونەوەیە جارێکی دیکە هاوپەیمانی پتەوی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلی نیشان دا و پابەندبوونمانی بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بەهێزتر کرد."
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە