ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و مووشەکگەلی کرووزی سوپای پاسداران ئامادەکارییەکان خۆی جێبەجێ کردووە
پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و مووشەکگەلی کرووزی سوپای پاسداران ئامادەکارییەکان خۆی جێبەجێ کردووە .
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف ١٥ ئی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و ئێف - ١٦ سی گاردی نیشتیمانی ئەمریکا ڕەوانەی بنکەی سەربازی العدید ی قەتەر کراون .
لە ڕۆژانی ٢٩ تاکوو ٣١ ی مانگی ڕابردوو مارسی ٢٠٢١ ٣٠ فڕۆکەی شەڕکەری بۆمب هاوێژی ئەمریکی لە خاکی ئەم ووڵاتەوە و هەروەها ووڵاتی بەریتانیا وە ، بۆ بنکەی العدیدی لە قەتەر گواستراونەتەوە تاکوو ببنە جێگرەوەی ٣٦ فڕۆکەی شەڕکەری بۆمبهاوێژی بن کە لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوودا ڕەوانەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و قەتەر کرابوون .
بڕیاری دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووی ئەمریکا بۆ هەناردنی ئەم ٣٠ فڕۆکە شەڕکەرە ، بریتی لە ١٨ فڕۆکەی F-15Es و ١٢ فڕۆکەی F-16Cs بۆ ووڵاتانی حاشیەی کەنداوی فارس ، بە هۆی بەردەوامی هەژموونی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق و هەروەها بەردەوامی ئەگەری مەترسییەکانی هێرشە مووشەکی و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و گازییەکان ووڵاتانی ناوچەکە گیراوەتە بەر ..
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە