ئەمریکا : بۆ سێناریۆگەلی جۆراوجۆر لە بواری بابەتی ئەتۆمی ئێران خۆمان ئامادە دەکەین

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا : بۆ سێناریۆگەلی جۆراوجۆر لە بواری بابەتی ئەتۆمی ئێران خۆمان ئامادە دەکەین

ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە بە شێوەی یەکسان بۆ سێناریۆگەلێک ئامادە دەبین کە لە یەکێکیان گەڕانەوە بۆ پابەند بوون بە بەرجام ە و لە ئەوی دیکەشیان هیچ هەوالێکی لەم شێوەیە نییە .

هەروەها سێناریۆیەک کە لەگەڵ شەریک و هاوپەیمانەکانمان هاوکارییەکی زۆر تێر و تەسەل مان هەیە و ڕیکارگەلێکی جۆراوجۆرمان هەیە کە متمانە بەدی دەهێنێت کە ئێمە تواناییمان دەبێت پەیمانەکەی سەرۆککۆمار بایدن سەبارەت بەوەی کە ئێران هیچ کات دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕاناگات ، جێبەجێ بکەین .

کاری بەپەلە و بێڕاوەستان بۆ ڕێکەوتن بوونی هەیە .

ئەم کارە بەپەلەیە ئەو ڕۆژەیە کە سودەکانی گەڕانەوە بۆ بەرجام بە هۆی پەرەسەندنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کاڵ ببێتەوە .

هۆکاری ئەوەی کە ئێمە بە دوای گەڕانەوەی دوو لایەنە بۆ بەرجام ین ئەوەیە کە بەردەوام لە ڕاستای بەرژەوندییەکانی نیشتیمانی ئەمریکا و بەرژەوەندییە گشتییەکانی شەریک و هاوپەیمانە نێدەولەتییەکانی ئێمەیە .

هەمیشە هەر وا نامێنێتەوە ، بە تایبەتی بە هۆی ئەوەی کە ئێران خەریکی ئەنجامدانی کارگەلیکە کە بە پێی بەرجام قەدەغەیە ، وەکوو چالاک بوونی سانتریفیووژگەلی پێشکەوتوو ، زەخیرەی یۆرانیۆم لە ئاستی جیاوازدا ، زەخیرەی ئاوی قورس و هەر کارێک کە ئەگەر جارێکی دیکە ببێتە خاوەنی سنوورداریەتی گەلێکی قورسی بەرجام  ، ئەوە جارێکی دیکە باس ناکرێن .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە