ئەمریکا : بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە " کارەکانی ئێران جێگای پێش بینی کردن نییە "

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا : بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە " کارەکانی ئێران جێگای پێش بینی کردن نییە "

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هۆشداری دا لە پەیوەندییە سەربازییە "بیرنەکراوەکان"ی نێوان ئێران و ڕووسیا و ووتی: واشینتۆن بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گرووپی نێودەوڵەتی سکان نیووز، لۆئید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هۆشداری لە پەیوەندییە سەربازییە "بیرنەکراوەکان"ی نێوان ئێران و ڕووسیا داوە و هەوڵیداوە هاوپەیمانانی ووڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دڵنیا بکاتەوە کە واشینتۆن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە