ئەمریکا بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە زانیاری دەربارەی ئەم دوو کەسە ئێرانییە ١٠ میلیۆن دۆلار دیاری دەستنیشان کردووە

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە زانیاری دەربارەی ئەم دوو کەسە ئێرانییە ١٠ میلیۆن دۆلار دیاری دەستنیشان کردووە  .

ئەمریکا بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە زانیاری دەربارەی ئەم دوو کەسە ئێرانییە هاک کەرە ١٠ میلیۆن دۆلار دیاری دەستنیشان کردووە .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١ی فێبریوەری بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ بە دەستهێنانی زانیاری دەربارەی دوو هاک کەری ئێرانی کە هەوڵیان دابوو دەستوەردان لە ڕەوەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠٢٠ دا بکەن ، دیارییەکی نەختینەی بە بڕی ١٠ میلیۆن دۆلار دەست نیشان کرد .

دوو مانگ لە دوای ڕاگەیاندنی تاوانی وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا لە دژی دوو هاووڵاتی ئێرانی کە تاوانبارن بە ئەنجامی هەوڵدان بۆ هاک کردن بۆ کاریگەریدانان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠٢٠ ی ئەم ووڵاتە بوونە ، وەزراەتی کاروباری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەم دوو کەسە ١٠ میلیۆن دۆلاری دیاری دەست نیشان کردووە .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەی دوایی خۆیدا دەربارەی دوو هاک کەری ئێرانی نووسیویەتی : " ئەم وەزارەتخانەیە بە دوای زانیاریگەلێکن دەربارەی " سید موحەمەد حسێن مووسا کازمی و سەجاد کاشییان " مقاولانی کۆمپانیای " ئیمەن نێت ی پاسارگاد ە . دوو کەسی ئاماژەپێکراو لە ئۆپراسیۆنێکی مەجازی چەند قۆناغی دا لە ژێر پاڵپشتی دەوڵەتی ئێران هەوڵیان هەبوو لە ڕەوەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠٢٠ دا دەستوەردان بکەن .

بە پێی بەیاننامەکەی ڕۆژی شەممەی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، " سید موحەمەد حسێن مووسا کازمی و سەجاد کاشییان " هەوڵی ئەوەیان دابوو تاکوو لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی خراپەکارانەی سایبیری یەوەی کە لانیکەم لە ئۆگۆست ەوە تاکوو نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ لە ئارادا بووە ، متمانەی دەنگدەرانی ئەمریکا سست و لاواز بکەن و نیزامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بخەنە ژێر کاریگەرییەوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە