ئەمریکا بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێراندا نییە / لە ئەگەری دروستبوونی ململانێ، دەبێت بە ووریاییەوە مامەڵە بکەین
پەیامی کورد ... ئەمریکا بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێراندا نییە / لە ئەگەری دروستبوونی ململانێ، دەبێت بە ووریاییەوە مامەڵە بکەین
چارڵز براون، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەمریکا بەدوای شەڕدا لەگەڵ ئێران دا نییە ؛ ئەگەر ململانێیەکی فراوانتر لەگەڵ ئێراندا ڕووبدات، ووڵامی دەدەینەوە.
من دەزانم دوژمن هەن و تەنیا دەتوانم بڵێم ئێران لانیکەم دەزانێت کە نایەوێت ململانێیەکی فراوانتر لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت.
ئێمە دڵنیاین کە توانای ووڵامدانەوەمان هەیە لە ئەگەری ڕوودانی ململانێیەکی فراوانتر.
ئەگەر ناچار بووین بچینە ناو ململانێیەکی فراوانترەوە، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکەین.
ئامانجمان ڕاگرتن و لە هەمان کاتدا پاراستنی هێزەکانی ئەمریکایە، نەک چوونە ناو ململانێیەکی بەرفراوان و شەڕێکی تەواو.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە