ئەمریکا بەرامبەر بە هەڵوێستەکەی ئیسرائیل بەرامبەر هێرشکردن ی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...    ئەمریکا بەرامبەر بە هەڵوێستەکەی ئیسرائیل بەرامبەر هێرشکردن ی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند

چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرایانکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەهەڵوێستی حکوومەتی ئیسرائیل بەرامبەر بەهێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین نیگەرانە و توڕەیە لەوەی ئیسرائیل ڕازی نییە هەڵوێستێکی تووند بەرامبەر بەو هێرشە پیشان بدات.
پێگەی "والا نیوز"ی عیبری بەپشتبەستن بەلێدوانی چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوەیەکگرتووەکان جەلعاد ئەردانی هاوتا ئیسرائیلییەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە ڕازی نەبوونی ئیسرائیل بەسەرکۆنەکردنی ڕووسیا لەبەرامبەر پەلاماردانی ئۆکراین واشینتۆنی توڕەکردووەو ئیدارەی بایدن زۆر لەهەنگاوەی تەل ئەڤیڤ ناڕازییە.
لای خۆشیەوە، نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمنی ئیسرائیل دا وتوویەتی:"تەل ئەڤیڤ لەپەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هەریەک لەواشینتۆن‌و مۆسکۆ، تاوەکوو ئێستاش بەسەرکەوتوویی توانیویەتی پارێزگاری لەهاوسەنگی لەنێوان ئەو دوو هێزە جیهانییەدا بکات".
باسی لەوەشکردووە، ئەوروپاو ویلایەتەیەکگرتووەکان لەهەڵوێستی ئیسرائیل تێدەگەن، ئەم هەڵوێستەشمان کاریگەری نابێت لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی تردا.
هەروەک داواشی لەوەزیرەکانی حکوومەتەکەی کردووە، هیچ لێدوانێکی ئاشکرا لەسەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین نەدەن.
هەرچی باڵیۆزخانەی ڕووسیایە لەتەلئەبیب لەبەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی لەو خۆپیشاندانە جەماوەرییانە دەربڕیوە کە لەشارەکانی ئیسرائیل دژ بەهێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراین ئەنجامدەدرێن.
ئەوەشی ووتووە، "مۆسکۆ هیوادارە تەل ئەڤیڤ هەڵوێستێکی دیبلۆماسی زیرەکانە بنوێنێت‌ و لەو هۆکارانە تێبگات کە وایان لە ڕووسیا کردووە هێرش بکاتەسەر ئۆکرین".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیلی باسیان لەوەکردووە، ڤللادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بەسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە کردووەو تێیدا داوایکردووە، ئیسرائیل هاوکاریی سەربازی ڕەوانەی ئۆکراین بکات.
بەگوێرەی کەناڵی 11ی ئیسرائیلی، حکوومەتی تەل ئەڤیڤ بەڕێگایەکی دیبلۆماسیانە ئەو داواکارییەی ئۆکراین ییەکانی ڕەتکردۆتەوە


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە