ئەمریکا بەردەوامە لە دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى
پەیامی کورد ... ئەمریکا بەردەوامە لە دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى"!
دوێنێ سێشەممە دادوەرى ئەمریکا لە نیۆیۆرک قاچاخچییەکی ماددەى هۆشبەرى جۆری " هێرۆئین " دادگایی کرد کە بەکرێگیراوێکى کۆمارى ئیسلامییەوە بە ناوى مالک محەممەد بەلووچ زەهی کە بە "مالیک خان" بەناوبانگە.
مالک محەممەد بەلووچ زەهی تەمەنى ٣٨ ساڵە و یەکێکە لە مۆرەکانى کۆمارى ئیسلامى و چەندین ساڵە کار لەسەر بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەکات و لە ئێرانیش یەکێکە لەو کەسانەى کە زۆرترین ماددە بڵاو دەکاتەوە.
لە لایەن ووڵاتى کینیا وە دەستبەسەر کراوە و لە ٩ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢١ نێردراوە بۆ ئەمریکا و دوێنێ سێشەممە ١٢ى ئۆکتۆبەر لە لایەن دادوەر سارا نێترن ـەوە دادگایی کرا.
هۆکارى دەستبەسەرکردنەکەشى کارکردن بووە لە ناردنى ماددەى هۆشبەر لە ووڵاتى کینیا وە بۆ ئەمریکا و بڵاوکردنەوەى لەو ووڵاتە.
هەروەها دادوەرەکەى ئەمریکا باسى لەوە کردووە کە ئەم پیاوە ٤٠٠ کیلۆ هێرۆیینی بۆ ئەمریکا و مێتامفتامینی بۆ ئوسترالیا بە قاچاخ هەناردە کردووە.
لە بەیاننامەى دادوەرى ئەمریکادا هاتووە: بەلوچ زەهى قاچاخچییەکى ماددەى هۆشبەر و نیشتەجێى ئێرانە کە خەریکى بڵاوکردنەوەى مێتامفتامین و بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەى هێرۆئینە و لە ئەگەرى تۆمەتباربوون بەلانى کەمەوە بە ١٠ ساڵ زیندانى یا زیندانی هەتاهەتایی سزا دەدرێت، بەڵام تا کاتى تۆمەتبارنەبوون و نەسەلماندنى تاوانباربوونى، بە بێتاوان هەژمار دەکرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە