ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
پەیامی کورد ... ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، ژەنه‌ڕاڵ تایكه‌رت فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق رایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ ژەنه‌ڕاڵ تایكه‌رت، فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و كۆلۆنێل جوولیێت ڕاوێژكاری سه‌ربازی له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كۆبۆوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا دواین گۆڕانكارییه‌كانی پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا، هه‌روه‌ها باسیش له پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه كرا.
ژەنه‌ڕال تایكه‌رت ئاماژه‌ی به هاوكاری و پاڵپشتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان كرد بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و راشیگه‌یاند، هاوكارییه لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا، هیواشی خواست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێڕاق له‌رێگه‌ی گفتۆگۆوه پرسه هاوبه‌ش و چاره‌نووسازه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر‌بكه‌ن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمـه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هاوكاری و پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئه‌مریكای كرد بۆ هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له گه‌لی ئه‌مریكا كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له پڕۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا و راشیگه‌یاند، به دۆستایه‌تیان خۆشحاڵین و به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە