ئەمریکا بەرهەمهێنانی بەرفراوانی ئێف -35 ی بۆ ماوەیەکی نادیار دوا دەخات
پەیامی کورد ... ئەمریکا بەرهەمهێنانی بەرفراوانی ئێف -35 ی بۆ ماوەیەکی نادیار دوا دەخات
پێنتاگۆن بڕیاریداوە تاکوو بەرهەم هێنانی بۆمب هاوێگەلی نەوەی پێنجەمی ئێف -35 ی بۆ ماوەیەکی نادیار دوا بخات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بلۆمبێرگ ، پێنتاگۆن بڕیاری داوە تاکوو بەرهەم هێنانی بۆمب هاوێگەلی نەوەی پێنجەمی ئێف -35 ی بۆ ماوەیەکی نادیار دوا بخات و پێنتاگۆن ڕایدەگەێنێت دەربارەی ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی نەمایش و مانۆڕگەلی سەربازی کە لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە دوا کەوتووە هیچ ڕاوبۆچوونێکی ڕانەگەیاند . تاقیکردنەوەیکان بۆ دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٠ بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو و بڕیار دەربارەی بەرهەم هێنانی بەرفراوان دەبێ تاکوو مانگی مارس بگیرێتە بەر . بڕیار وایە بەروارێکی نوێ بە پێی بۆچوونی کارناسانی تەکنیکی سەربەخۆ هەڵبژێردرێت .
لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر ، سێناتۆرەکانی ئەمریکی ڕۆبێرت مێنەندز و جەک ڕید داواکاری ڕوونکردنەوەی ووردەکارییەکانی فڕۆشتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف - ٣٥ بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بوونە کە دەوترێ ئەم کارە دەتوانێ هەرەشەیەک بێت بۆ ئەمنییەتی نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئەمنییەتی سەربازانی ئەمریکی .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە