ئەمریکا بەڵگەی ڕێگەپێدانی دوو نەوتکێشی بە هۆی بارکردنی نەوتی ئێران هەڵوەشاندەوە

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا بەڵگەی ڕێگەپێدانی دوو نەوتکێشی بە هۆی بارکردنی نەوتی ئێران هەڵوەشاندەوە .

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردەوە کە دامەزراوەی ڕێزبەندی کەشتیڕانی ئەمریکا بەناوبانگ بە " ئەی بی ئێس " لە مانگی ڕابردووەوە بەڵگەی ڕێگەپێدانی ئەمنی و ژینگەیی دوو نەوت کێشی بە هۆی هەڵگرتنی نەوتی ڕژیمی ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز " ڕێکخراوی یەکیتی لە دژی ئێرانی ئەتۆمی کە لە نزیکەوە نەوت کێشەکانی هەڵگری نەوتی ئێران چاودێری دەکەن لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردووەوە هەوالی بە دامەزراوەی ڕیزبەندیکەشتیڕانی ئەمریکا دابوو کە چەندین نەوت کێشی هەڵگری نەوتی ئێران یان دۆزیوەتەوە و بەڵگەکانی ئەم شتانەیان ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکی کردووە بۆ گرتنەبەری ڕیکاری تایبەت بەرامبەر بەم ووڵاتە سەبارەت بەم بابەتە .

ئەم دوو نەوت کێشە کەشتی یەکی " کارۆ " بە ئاڵای پاناما و ئەوی دیکەش کەشتی " ئێلسا " بە ئاڵای " بلیز " بووە .

دامەزراوەی ڕیزبەدنی کەشتیڕانی ئەمریکا یەکێک لە دامەزراوە جیهانییە دیارەکان لەم بوارەدایە کە کەشتییەکان بۆ پێوانەی دەریا پێویستیان بە بەڵگەی ڕێگەپێدانی ئەو هەیە .

 بە بێ ئەم ڕێگە پێدانە ، کەشتییەکان ناتوانن بیمەی خۆیان دەستەبەر بکەن و یا خود لەگەڵ زۆربەی بەندەر نێودەوڵەتییەکان پەیوەندی یان هەبێت .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە