ئەمریکا بەڵێنیداوه لەم کارتەدا پشتیوانی کوردستانی ڕۆژئاوا بکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا بەڵێنیداوه لەم کارتەدا پشتیوانی کوردستانی ڕۆژئاوا بکات
هاوسەرۆکی دەستەی ئابووری لە"ئیدارەی خۆسەر"ى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرای دهكات، ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID بەڵێنیداوه پشتیوانی ئابووری پێشکەش بەناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) بکات.
سەلمان بارۆدۆ هاوسەرۆکی دەستەی ئابووری ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، لەمیانی دوو کۆبونەوەیاندا لەگەڵ ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ، بەڵێنیانداوه پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵی و ئابووری ناوچەکەیان بکەن.
دهشڵێت:"پشتیوانیهكه بەشێوەیەک دهبێت ئاژانسەکە بەڵێنیاندا پشتیوانیکردنی جووڵەى ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ناوچەکە، کاری لەپێشینەی ئاژانسەکە بێت لە ڕۆژئاوای کوردستان".
لەوچوارچێوەیەدا پێگەی نۆرس پرێس لەزاری بارۆدۆوە گواستویەتییەوە، ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر ئەو تۆوە کراون کە ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی پێشکەشی جووتیارانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردوە، بۆ چاندن شیاونو هیچ گرفتێکیان تێدا نییە.
پێشتر ئاژانسی USAID بڕێکی زۆری لە تۆی گەنمی کوالێتی بەرزی پێشکەش بەئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان کرد بۆئەوەی بەسەر جووتیارانی ناوچەکەیدا دابەش بکات، بەتایبەت کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا بەهۆی وشکەساڵیو چاندنی تۆوی کوالێتی نزمەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە