ئەمریکا : بە تووندی هێرشەکانی کۆمارى ئیسلامى مەحکووم دەکەین و پشتیوانى خەڵکى ڕاپەڕیوى ئێرانین

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا : بە تووندی هێرشەکانی کۆمارى ئیسلامى مەحکووم دەکەین و پشتیوانى خەڵکى ڕاپەڕیوى ئێرانین

ساموئێل بێرگ، ووتەبێژی هەرێمی ـى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند : دەبێت ئەوە بزانین کە عێراق ووڵاتێکی خاوەن سەروەرییە.
  ئێمە لە پەیوەندیدا دەبین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە حکومەتى ناوەندیى و حکومەتى کوردستان.
  ئێمە لە پەیوەندى بەردەوامداین لەگەڵ هاوپەیمان و دۆستانمان لەو ناوچە گرینگە.  بێگومان ئێمە بە تووندى سەرکۆنەى ئەو هێرشانە دەکەین.
 بەردەوام دەبین لە پێشکێشکردنى هاوکارى پێویست بە دۆستانمان لە عێراق و ناوچەى کوردستان بۆ بەرگریکردن دژى ئەو هێرشانە.
  ئێمە دەمانەوێت هاوکارییان پێشکێش بکەین بۆ ئەوەى بتوانن خۆیان بپارێزن دژى ئەو هێرشانەى ئێران.
  ئێمە میکانیزم و رێوشوێنی دیکەمان هەیە بۆ پێشگرتن لەو هێرشانەى ئێران و سزادانى.بەڵام نامەوێت پێش هەر بڕیار و رێوشوێنێک بکەوم کە ئەگەر هەیە لە ئایندەدا بیگرینە بەر.
  ویلایەتە یەکگرتووەکان پێی وایە یان زۆر باش دەزانێت کە چۆن حکومەتى ئێران، سوپاى پاسداران و رژێمى ئێران دەست لەکاروبارى نێوخۆى وڵاتانى دراوسێى وەردەدات.
  دەزانێت چۆن حکوومەتى ئێران داریى تیرۆر دەکات؛ چۆن ئەو حکوومەتە هاووڵاتییانى سەرکوت دەکات.
  ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پێیوایە هەموو ئەم دۆسییانە و ئەو ئاڵنگاریانە لەلایەن ئێرانەوە خراپتر دەبن ئەگەر حکومەتى ئێران چەکى ئەتۆمى هەبێت.
 بۆیە ئەو بیرۆکەیە و هەڵوێستێک لەلایەن ئەمریکاوە نییە کە بڵێت بەشێوەیەکى باش مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەین ، نەخێر، ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەموو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەیانەوێت رێگرى بکەن لە ئێران بۆ گەیشتن بەهەموو جۆرە توانایەکى بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى.
  بەلاى ئەمریکاوە چارەسەرەکە گۆڕینى رژێمى ئێران یان نەگۆڕینى نییە.  ئەم پرسە دەبێت لە دەستى ئێرانییەکاندا بێت. دواجار پێویستە ئێرانییەکان خۆیان بڕیار بدەن کێ نوێنەرایەتییان دەکات و کێ لە حکوومەتدا دەبێت و کێ ئەو ووڵاتە بەڕێوەدەبات، نەوەک ئەمریکا یان هەر ووڵاتێکی دیکە.
  بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتى مافى خۆپێشاندەران دەکات بۆ بەرزکرنەوەى دەنگ یان گردبوونەوە لە شەقام و داواکردنى حکوومەتێک لەپێناو مافى مرۆڤ و هەموو مافەکانى دیکە.
  یەکگرتووەکانى ئەمریکا پاڵپشتى گەلى ئێران دەکات لەو خۆپێشاندانە یان هەر خۆپێشاندانێکى دیکە، گەلى ئێران شایستەى مافى خۆیەتى.
  بۆیە ئەمریکا یان هەر دەوڵەتێکى دیکە بۆیان نییە کە چارەسەرێک یان هەڵوێستێکیان بەسەردا بسەپێنن.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە