ئەمریکا بە دەرچوونی شاراوە و نهێنی بۆمبگەلی ئەتۆمی لە ئەرووپا تاوانبار کرا

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا بە دەرچوونی شاراوە و نهێنی بۆمبگەلی ئەتۆمی لە ئەرووپا تاوانبار کرا .

ویلایەتەیەکگرتووەکان بە دەرچوونی شاراوە و نهێنی بۆمبگەلی ئەتۆمی لە ئەورووپا تاوانبار کرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەگەلی فێدراسیۆنی زانایانی ئەمریکی ویلایەتەیەکگرتووەکان ی بە دەرچوونی شاراوە و نهێنی بۆمبگەلی ئەتۆمی لە ئەورووپا مەحکووم کرد . بە ووتەی کارناسانی ئەم ڕێکخراوە ، لە ساڵانی ڕابردوودا واشینتۆن ژمارەی بۆمبەکانی لە ئەورووپا بە ڕێژەی یەک لە سێی کەم کردووەتەوە لە ١٥٠ تاکوو ١٠٠ یەکە .

جێگای ئاماژەدانە کە بەرپرسانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە فەرمی ڕاپۆرتی دەربارەی گۆڕانکاری ژمارەی چەکگەلی ئەتۆمی تاکتیکی خۆی لە ئەورووپا ڕاپۆرتیان نەداوە .

هانس کریستێنسن و مەت کۆردا ، کارناسانی FAS ، پێداچوونەوەیەک لە سەر دۆخی ووزەگەلی ئەتۆمی ویلایەتەیەکگرتووەکان یان بڵاو کردەوە کە بەو پێیە ژمارەی بۆمبگەلی ڕاکێشەری ئەتۆمی  B61 ئەمریکی لە ئەورووپا بۆ ١٠٠ یەکە کەمیکردووە . 

سەرچاوەکان لە ئاژانسە دەوڵەتییەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە ڕووسیا ڕاگەیندراوی تایبەتی بە دەست نەگەیشتووە . بە ووتەی یەکیک لە ووتووێژکەران ، لەوانەیە ئەم گۆڕانکارییانە پەیوەندی بە نوێکاری ئەم بۆمبانە بە مەبەستی زیادکردنی دیققە و کارایی ئەوان بێت .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە