ئەمریکا بە فەرمی سوپاسی هێزێکی کوردی دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا بە فەرمی سوپاسی هێزێکی کوردی دەکات
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا ستایشى ووڵاته‌كه‌ى بۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" ڕاگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر تێكشكاندنى په‌لامارێكى داعش له حه‌سه‌كه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌واوى گرتوخانه‌ى "سناعه" له‌گه‌ڕه‌كى غوێرانى ئه‌وشاره، ده‌شڵێت : " پێویسته چارەسەرییەکی نێودەوڵەتی بۆ مەترسییەکانی داعش بدۆزرێتەوە".
جەیک سلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەبارەی کۆنترۆڵکردنی زیندانی " سناعه " له‌گه‌ڕه‌كى غوێرانى حه‌سه‌كه لەلایەن شەڕڤانانی هه‌سه‌ده‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئەمریکا ستایشی هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" دەکات کە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان توانییان زیندانی سناعە به‌ته‌واوه‌تى کۆنترۆڵ بکەنه‌وه".
به گوێره‌ى ڕاگه‌ێندراوێكى ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئه‌مریكا كه ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی بڵاویكردوەته‌وه ده‌ڵێت : " لەسایەی ئازایەتی و خۆڕاگری هه‌سه‌ده‌وه کە فیداکارییەکی زۆریان کرد، داعش شکستیهێنا".
جەیک سلیڤان وتوویه‌تى:"پێویستە ووڵاتانی جیهان پێکەوە کۆتایی بەدۆسیەی هەزاران زیندانیکراوی داعش بهێنن، چوونكه داعش بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە هێرشیانکرد، بۆیە دەبێت لەناوببرێن".
جه‌ختیكردوەته‌وه، "مەترسی داعش تائێستا بەردەوامەو پێویستی بەچارەسەرێکی جیهانیی هەیە، ئەمریکا پابەند دەبێت بەکارکردنی لەگەڵ هاوبەشەکانی لەعێراق‌و باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا " ڕۆژئاواى كوردستان " کە هاوپەیمانی لەناوبردنی داعشن".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە