ئەمریکا بە نیازی ناردنی زرێپۆشی شەڕکەری ستریکێر بۆ ئۆکراین ە
پەیامی کورد ... ئەمریکا بە نیازی ناردنی زرێپۆشی شەڕکەری ستریکێر بۆ ئۆکراین ە
ئەمریکا بیر لە ناردنی زرێپۆشی شەڕکەری ستریکێر دەکاتەوە بۆ ئۆکراین، ئەمەش لە چوارچێوەی پاکێجی هاوکارییەکانی واشینتۆن بۆ کیێڤ.
دوو سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندووە، ڕەنگە سترایکار بەشێک بێت لەو پاکێجە هاوکارییەی پێشکەشی ئۆکراین کراوە، ئاماژەیان بەو ئەگەرە کردووە کە ئیدارەی ئۆکراین لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو پاکێجەکە ڕابگەینێت.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە "هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە ناردنی ئەم زرێپۆشانە نەدراوە"، رەنگە وەجبەی "ستریکێر" لە پاکێجێکی دواتردا بۆ ئۆکراین بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆکراینیەکان پێویستیان بە زرێپۆشی گواستەرەوەی سەرباز هەیە، ئەوان وەک تانکی (برادلی) لە شەڕدا باش نین، بەڵام دەکرێت بۆ گواستنەوە بەکاربهێنرێت".
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو، بەڵێنی ناردنی ٥٠ ئۆتۆمبێلی شەڕکەری "برادلی"، بۆ کیێڤ دا کە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی بەهێزە، دوو تۆپهاوێژ هەڵدەگرێت، یەکێکیان ئۆتۆماتیکی و ئەوی دیکەیان دۆشکە، جگە لە مووشەکی جۆری "تاو".
بەهێزکردنی جبەخانەی کیێڤ
زرێپۆشی ستریکێر تواناکانی جبەخانەی کیێڤ بە خێرایی گەشە پێدەدات، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕووسیا پلانی کە دەوترێت پلانی هەیە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکراین بەرپا بکات.
زرێپۆشی Stryker هەشت تایەی General Dynamics Land Systems ی هەیە و دەتوانێت لە بارودۆخی بەفر و قوڕ و خۆڵدا ئەرکی خۆی جێبەجێبکات.
ئەمریکا پێشتر هەزاران ئۆتۆمبێلی شەڕکەری ڕەوانەی ئۆکراین کردووە، لەوانە ئۆتۆمبێلی هامڤی و ئۆتۆمبێلی بەرگری لە مین، لە بەرەکانی شەڕدا، بەڵام سترایکەر دەتوانێت هاوسەنگییەک لە نێوان تانک و زرێپۆشی سەربازیدا رابگرێت.
سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ناردنی چەکی نوێی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراین "ئاراستەی ململانێکان ناگۆڕێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئازارەکانی گەلی ئۆکراین زیاد دەکات".
دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، دابینکردنی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراین لەلایەن ئەوروپا و ناتۆ و ئەمریکاوە کە دەیان ملیار دۆلارە، "ناتوانێت هیچ شتێک بگۆڕێت" لەسەر زەوی.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە