ئەمریکا تاقیکردنەوەی ڕۆبۆتگەلی سەربازی و نیزامی ئەنجام دەدات
کۆمپانیای ئەمریکی " نۆرۆترۆپ گرۆمەن " تاقیکردنەوەی ڕۆبۆتگەلی سەربازی و نیزامی بە ئەنجام گەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری " دێفەنس بلاگ ، کۆمپانیای ئەمریکی " نۆرۆترۆپ گرۆمەن " " تاقیکردنەوەی ڕۆبۆتی نیزامی و سەربازی EMAV-MCA (Expeditionary Modular Autonomous Vehicle — Medium Caliber Armament بە ئەنجام گەیاند .
ڕۆبۆتی جۆری " EMAV-MCA " ، تۆپی " ئیکس ئێم ٨١٣ بۆش مەستێر " ی بە دەست گەیشت . لە ئاکامی تاقیکردنەوەی ئەم ڕۆبۆتە لاپەڕەیەکی ئاسنینی بە تۆپی کالیبەری ٣٠ لە سەر ١٧٣ میلیمەتری کردووەتە ئامانج .
ئەم ڕۆبۆتە هەروەها تەجهیز کراوە بە کەل و پەلی تەقەمەنی لە ئاسمانەوە . ئەم ڕۆبۆتە لە لایەن کۆمپانیای " پرات میللەر " دیزاین کراوە . کێشی زیاتر لە ٣ هەزار کیلۆگرام ە و دەتوانێ تاکوو ٣٢٥٠ کیلۆگرام باری بە سوود هەڵبگرێت . لانیکەم خێرایی یەکەی ٧٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دایە . ئەم ڕۆبۆتە دەتوانێ لە سەر بەرزایی تاکوو ٦١ سانتیمەترەدا تێپەڕ ببێت .
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە