ئەمریکا تانکی ئەبرامزی ئاراستەی ئۆکراین کرد

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا تانکی ئەبرامزی ئاراستەی ئۆکراین کرد

زلێنسکی ڕایگەیاند کە باری تانکی ئەبرامزی ئەمریکی وەرگرتووە، بەڵام تایبەتمەندی و ژمارەیان ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئۆکراین کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا کەمتر لە نیوەی تانکە چاوەڕوانکراوەکانی ئێم 1 ئەبرامز گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

لە مانگی یەکدا سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی ناردنی ٣١ تانکی شەڕی پێشکەوتوو بۆ ئۆکراین دا.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە