ئەمریکا تاوانباری ژاپۆنی بە تۆمەتی کڕینی چەکی دزراو لە ئەفغانستان دەست بەسەر کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا تاوانباری ژاپۆنی بە تۆمەتی کڕینی چەکی دزراو لە ئەفغانستان دەست بەسەر کرد
تاکاشی ئۆبیساوا بە نیاز بوو چەکگەلی دزراو بکڕێت و بۆ میانماری ڕابگوێزێت .
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئەیپریل تاکاشی ئۆبیساوا ، سەرۆکی باندێکی تاوانباری ژاپۆنی ، و ئەندامەکانی لە نیپیۆرک دەست بەسەر کردووە . تۆمەتگەلی سەپێندراو بۆ سەر ئەم کەسە و باندەکەی قاجاخی مەواددی هۆشبەر و مووشەکگەلی زەوین بۆ ئاسمانی دزراوی لە بنکە و پێگەی سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان ە .
میدیاکانی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە تاکاشی ئۆبیساوا ، بەناوبانگ بە سەرۆک یاکووزا ، بە نیازە ئەم مووشەکانەی کە لە بنکەگەلی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان دزرابوون لە مامەڵەیکی ئاڵۆزدا لە نیۆیۆرک ، لەگەڵ مەت ئامێفتامین " شیشە " و هێرۆئین تاق لێبدات .
ئاسۆشەیتێدپرێس لەمبارەیەوە نووسی کە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مەواددی هۆشبەر زانی کە ئۆبیساوا بە نایز بووە مووشەکگەلی زەوین بە ئاسمان و چەکگەلی دیکە لەوانەش ڕاکێت هاوێژی سووک کە توانایی هەڵگرتنی هەبێت لە جۆری ئێم ٠ ٧٢ ، دژە تانک ، ١٠ تیرباری ئێم ٦٠ و ١٠ چەکی تەواو ئۆتۆماتیکی دزراو لە بنکەی سەربازی لە ئەفغانستان بگەێنێتە گرووپگەلی شەڕئەنگێز و تاوانبار لە میانمار .
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دادی ئەمریکا ، ئەم کەسە ئەندامی ڕابەرایەتی سەندیکای تاوانبارانی ژاپۆن ە و بە ناوی " یاکووزا " ش دەناسێندرێتەوە \یاکووزا تۆڕێک لە بنەماڵەگەلی سەرمایەداری تاوانبار لە ژاپۆن ە کە لە ئاسیا ، ئەورووپا و ئەمریکا چالاکی یان هەیە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە