ئەمریکا : تا ئەو کاتەی زیندووکردنەوەی بەرجام لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی ئێمە بێت ، بەدواداچوونی بۆ دەکەین
پەیامی کورد ... ئەمریکا : تا ئەو کاتەی زیندووکردنەوەی بەرجام لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی ئێمە بێت ، بەدواداچوونی بۆ دەکەین
نێد پرایس ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەمەیە کە هۆکاری ئەوەی کە هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕێکەوتن ئەمەیە کە تاران واتای عاقڵانەی گەرانەوەی بەرامبەر کە لە ڕەشنووسی یەکیتی ئەورووپادا هاتووە ، وەرنەگرتووە .
کێشە و گرفتەکان و درزەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و باقی ئەندامانی گرووپی ٥+١ هێشتاش بوونی هەیە .
لەو باوەڕەداین تا ئەو کاتەی کە بزانین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەرجام لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئێمەیە ، بۆ زیندووکردنەوەی بەدواداچوونی بۆ دەکەین .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە