ئەمریکا : توانایی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران مان بە چاوی خۆمان بینیوە

پەیامی کورد   ... ئەمریکا : توانایی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران مان بە چاوی خۆمان بینیوە

" جۆن کۆربی " بەرپرسی پلە باڵای کۆشکی سپی ڕایگەیاند : ئێران توانای ناوخۆیی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە و ئێمە بە چاوی خۆمان بینیومانە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە چ شێوەیەک لە دژی هێزەکانی ئێمە و دامەزراوەکانی ئێمە لە سووریا و عێراق کەڵکیان لێ وەرگیراوە .

هیچ نیشانەیەک لەمبارەوە بوونی نییە کە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ڕووسیا فرۆشت بێت بەڵام ئەمە بە واتا ئەوە نییە کە ڕووسیا هیچ نیازێکی بۆ ئەنجام دانی ئەم مامەڵەیە نەبێت .

هەر بەم هۆیەوە ڕێکەوتنێکی لەم شێوەیە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین و بە جیددی دەگرین


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە