ئەمریکا تورکیا شۆک دەکات، فرۆکەی F16 دەداتە ووڵاتە نەیارەکەی
پەیامی کورد ... ئەمریکا تورکیا شۆک دەکات، فرۆکەی F16 دەداتە ووڵاتە نەیارەکەی
لەگەڵ زیاد بوونی ھەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر ووڵاتی یوونان، ئەمریکا بڕیاریدا فرۆکەی F16 بدات بە ووڵاتی یوونان.
میدیاکانى یوونان بڵاویانکردەوە، بەپێى ئەو ڕێککەوتنەى لە پێشتردا لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و ووڵاتەکەمان کرابوو لەبارەى فرۆشتنى فڕۆکەى جەنگى جۆرى ئێف-١٦ بە یوونان، ئەمڕۆ دوو لەو فڕۆکانە وەک یەکەم گرووپ گەشتنە بنکەى هێزى ئاسمانى تانگارا لە باکورى ڕۆژئاواى ئەسینا.
لە بەشێکى دیکەى هەواڵى میدیاکانى یوونان دا ئاماژەبەوەشکراوە، لە هەمان کاتدا ووڵاتەکەمان دەیەوێت بەبڕى یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کەشتى جەنگی لە ئەمریکا بکڕێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا داوای فرۆکەی F16 و F35 لە ئەمریکا دەکات بەڵام تاوەکوو ئێستا کۆنگرێس ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بەشێک لە پاساوی ئەندامانی کۆنگرێس ئەوەیە کەوا تورکیا ئەو فڕۆکانە دژی ھاوپەیمانە کوردەکانمان بەکار دەھێنێت کە مەبەستیان ھێزەکانی سوریای دیموکراتە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە