ئەمریکا داواکاری کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکراینە

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا داواکاری کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکراینە

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زاری ووتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوەکەی بڵاو نەکردووەتەوە ، نووسی : ئەمریکا و باقی جیهان لە ٢٤ی فێبریوەرییەوە دەیانزانی کە " ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەربازی " پووتین شەڕێکی بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە دژی ئۆکراین بوو . لە کۆتایی دا لە دوای ٣٠٠ ڕۆژ پووتین ئەمەی بە شەڕ ناو برد .

هەنگاوی دواتر ئاماژەدان بە ڕاستییە . ئێمەی داوای لێدەکەین کە ئەو بە دەرکردنی هێزەکانی لە ئۆکراین کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت .

شەڕی ڕووسیا لە دژی حۆکمڕانی ووڵاتەکەی دراوسێی بووەتە هۆی مردن ، خراپی و ئاوارە بوونی خەڵک .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە