ئەمریکا دەرمانی نوێی ئەلزایمەر " لەبیرچوونەوە " ی پەسند کرد

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا دەرمانی نوێی ئەلزایمەر " لەبیرچوونەوە " ی پەسند کرد

ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دەرمانی نوێی ئەلزایمەری پەسند کردووە و ووتوویەتی: قازانجی "ئادۆکانۆماب"، دەرمانی نوێی ئەلزایمەر، پتر لە زیانەکانییەتی.

کارناسان پێشبینییان کردووە دەرمانی نوێی ئالزایمێر بە میلیارد تمەن بفرۆشرێ.

سەرەڕای ئەوەی ئەو دەرمانە باس و خواستی زۆری لەسەرە، لە ئاکامدا پەسند کرا.

بە ووتەی ئەو ڕێکخراوەیە، ماددەی چالاکی "ئادۆکانووماب"، یەکەمین شێوازی دەرمانی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ لەدەستدانی بیرە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٣دا پەسند کرابوو.

"ئادۆکانۆماب"، دەرمانی نوێی ئەلزایمەر لەلایەن گرووپی بیۆتەکنۆلۆژی ئەمریکایی Biogen بەرهەم دەهێندرێ.

ئەو دەرمانە بە کەسانێک کە لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشی ئەلزایمەردان، بە شێوەی مانگانە دەدرێ هەتا لە دابەزینی هێزی بیرکردنەوە ئە
و نەخۆشانە پێشگیری بکات.

ئەوەی کە ئەو دەرمانە لە کردەوەدا چەندە کاریگەری دەبێت جارێ باسی زۆری لەسەرە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە