ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی کۆماری ئیسلامی دا گرت

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی کۆماری ئیسلامی دا گرت

ڕاگرتنی بوئينگی ماهان لە ئەرژەنتین

میدیاگەلی ئیسپانیا لە زاری وەزیری ئەمنیەتی ئەرژەنتین بڵاوی کردووەتەوە

فڕۆکەی بوویینگی ٧٤٧ ی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان بە فەرمانی ئەمریکا لە شاری بوێنس ئایرسی ڤەنزوئێللا ڕاگیرا و دەستیش بەسەر پاسپۆرتی پێنج کارمەندی ئەم فڕۆکەیە گیراوە.

هۆکاری ڕاگرتنی ئەم فڕۆکەیە پەیوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران  و ئۆپڕاسیۆنی گومانئاوی ڕاگەیێندراوە.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە زۆلئەنواری ووتەبێژی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهانی ئێران رایگەیاندووە : ڕاگرتنی فڕۆکەیەکی ماهان لە فڕۆکەخانەی ئەرژەنتین هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ەوە نییە .

ئەم فڕۆکەیە زیاتر لە یەک ساڵە کە بە یەکێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ڤەنزۆئێللا فرۆشراوە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە