ئەمریکا دەقی تازەی لێک تێگەیشتنی ئەتۆمی پەسەند کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا دەقی تازەی لێک تێگەیشتنی ناووکی پەسەند کرد
ڕویتەرز ڕایگەیاند: یەکێک لە ووتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە پێشنیازەکانی یەکیتی ئەورووپا بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ناووکی ٢٠١٥ پەسەند بکات.
ئەم دەسەڵاتدارە گوتوویەتی: تاران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ لێکگەیشتنی ناووکی و پابەند بێت بۆ بەڵێننامەیە، با بزانین قسە و کردەوەیان یەکدەگرێتەوە؟
جوزێپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: دانووستانکاران پاش چەندین ڕۆژ دانیشتن و گفتوگۆ و تاوتوێکردنی پرسەکە، هەندێک خاڵی چاکسازییان جێبەجێ کرد و ئەمە دوایین دەرفەتە کە بە کۆماری ئیسلامی دراوە و چیتر دانووستان لەسەر بابەتەکە ناکرێتەوە.
نوورنیوز هەوالنێری سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند لە لێکگەیشتنە نوێیەکە پێشنیازی نوێ بوونی هەیە و پاش چەندین و چەند ڕۆژ دانووستان شاندەکان بە ئەنجامێکی هاوبەش گەیشتوون.
نوورنیوز باسی لە خاڵە پێشنیازییە نوێیەکان نەکردووە و لەوە دەچێت فشەفشێکی سیاسی بێت لەبەر ئەوە بە شەرمێکی کەمترەوە مل بۆ ئەم گرێبەستە کەچ بکەنەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە