ئەمریکا : دەنگۆی ڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : دەنگۆی ڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە
جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەوەی من دەیڵێم ئەوەیە کە ئێمە بەردەوامین لە پەیوەندی نزیک لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکان، لەوانەش لە ناوچەکەدا، لەسەر ئەو بوارە و نیگەرانییە جۆراوجۆرانەی کە لەگەڵ ئێراندا هەمانە.
من جەخت لەوە دەکەمەوە کە دەنگۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە شێوەیەکی کاتی یان بە شێوەیەکی دیکە، درۆ و چەواشەکارانەیە و ئێمە سەرنجمان لەسەر سنووردارکردنی ڕەفتاری ناسەقامگیرکەری ئێران لە ڕێگەی فشاری دیپلۆماسی و هەماهەنگی نزیک لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان و ڕێوشوێنی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی ناوچەیی دەمێنینەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە