ئەمریکا زیاتر لە ١.٣ میلیارد دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین تەرخان کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا زیاتر لە ١.٣ میلیارد دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین تەرخان کرد
سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : هەفتەی ڕابردوو ٢٩٣ میلیۆن دۆلار وەکوو هاوکاری مرۆڤدۆستانە بۆ پەناخوازانی ئۆکراینی دەستەبەر و فەراهەم کردووە .
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە یاسای فەراهەم کردنی دارایی ١٣.٦ میلیارد دۆلاری لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بۆ ئۆکراین ی واژوو کردووە .
بایدن سێشەممە ووتی : هەفتەی ڕابردوو ٢٩٣ میلیۆن دۆلار هاوکاری مرۆڤدۆستانە بە پەنابەرانی ئۆکراینی فەراهەم کردووە .
دوو سەرچاوەی ئاگادار یش دووشەممە ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی کۆشکی سپی لە حاڵی پێداچوونەوەیە لە ئەگەری سەفەری بایدن بۆ ئەورووپا لە هەفتەکانی داهاتوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانانی واشینتۆن ، دەربارەی ئاڵۆزییەکانی ڕووسیا و ئۆکراینن ،
بە ووتەی یەکێک لەم سەرچاوانە لەوانەش ئەو بەرنامانەی لە بەردەستدایە ، دیداری بایدن لەگەڵ ڕابەرانی ناتۆ لە ٢٣ی ئەم مانگە لە برۆکسڵ و دواتر ڕۆیشتنی بۆ پۆڵەندایە .بەڵام هێشتا بڕیارێکی تەواوی لەمبارەیەوە نەگیراوەتە بەر .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە