ئەمریکا : زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە فەرمانی کارەکانی دەوڵەتی جۆ بایدن دا نییە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە فەرمانی کارەکانی دەوڵەتی جۆ بایدن دا نییە
نێد پڕایس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : بیرکردنەوەی سەرەکی ئێمە لە واری جێبەجێ کردنی گەمارۆوەکانمان لە سەر چین ە کە گەورەترین موشتەری نەوتی ئێران هەژمار دەکرێت .
ئێمە هیچ یەکە لە گەمارۆوەکانمان لە دژی ئێران ، بە تایبەتی لە واری فرۆشتنی نەوتی ئێران کەم نەکردووەتەوە .
بەرجام بە هۆی ئەوەی کە ئێرانییەکان بەردەوام لە گەڕانەوەی دوو لایەنە بەرامبەر بە پابەندبوون بە بەرجام سەرپێچیکار بووە ، لە فەرمانی کارکردن دا نییە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە