ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند
پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند
ئەمریکا پێنج دامەزراوە و کەسێكی بە تۆمەتی هاوکاری و چاودێری پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران سزا دا.
دوو ڕۆژ دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانووستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێنج دامەزراوە و کەسێكی بە تۆمەتی هاوکاری و چاودێری پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران، سزا دا.
چوارشەممە ٢٠ی خاكەلێوە، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ووتی : هەوڵە بێ باکانەکانی ئێران بۆ دەست خستنی چەکی ئەتۆمی، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر
ئەمریکا، سەقامگیری جیهان و ناوچەکە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد، ئەوانەی سزا دراون کاریان بۆ ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران و کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای سەنتەرفیوجی ئەو ووڵاتە کردووە.
دووپاتیشی کردەوە، هەموو ئامراز و دەسەڵاتێکی خۆیان بۆ تێکدانی هەوڵەکانی ئێران بۆ دەست خستنی چەکی ئەتۆمی و جێبەجێکردنی ئەجێندای تێکدەرانەیان، بەکار دەهێنن.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە